وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەست دەکات بە رێکارەکانی ناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار.
بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە وەزارەتەکان و پارێزگاکان دەکات، مەرجەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامەکانیان تەواو بکەن بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو و جێبەجێکردنی هەموو پێداویستییە داراییە پێویستەکان بۆ وەزارەتی دارایی.