قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ تاریق عەبدوڵا فەرەج، باڵیۆزی كوەیت لە عێراق كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا عوسمان داوودی، كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەرێم و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێكران و جێگری سەرۆك وەزیران وتیشی، “پەیوەندییەكانمان ئێستا لە ئاستێكی زۆر باشدان و پێویستە لە بوارە جیاوازەكاندا، بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا بەهێزتریان بكەین”.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسی رۆڵی پەروەردەیان كرد و قوباد تاڵەبانی سوپاسی وڵاتی كوەیتی كرد لە هاوكاریكردنی هەرێم لەڕووی پێشخستنی كەرتی پەروەردە”.
لە تەوەرێكی دیكەدا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پێویستیی گەشەپێدانی هاوسەنگ لە هەرێمی كوردستان و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هاندانی وەبەرهێنەران بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا.