تائێستا چارەنووسی هەلیكۆپتەرەكەی سەرۆكی ئێران نادیارە

میدیای ئێران بڵاویكردەوە گەڕان بە دوای هەلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران بەردەوامە و 40 تیمی فریاگوزاری و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی تەمومژ و كەشوهەوای ناوچەكەوە تائێستا چارەنووسی هەلیكۆپتەرەكە نادیارە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە یەكێك لە هەلیكۆپتەرەكانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتی رۆشتنی بەرەو پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات دووچاری رووداوێك بوو و بەوهۆیەوە كەوتەخوارەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی بڵاویكردەوە، “ئەو هەلیكۆپتەرەی كە سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێرانی هەڵگرتبوو بەرەو پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات رۆیشتوون و دووچاری رووداوێك بوون”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەو سێ هەلیكۆپتەرە دووانیان كە ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسیان هەڵگرتبوو بە سەلامەتی گەیشتنە شوێنی خۆیان.

بابەتی پێشتر

سودانی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە…
Total
0
Share