لە حەوتەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا-دا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ یەكشەممە بە یاوەری دابان شێخ عەبدولكەریم و نۆزان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، سەردانی گردی زەرگەتەی كرد و تاجە گوڵینەی رێز و خۆشەویستی لەسەر مەزاری رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دانا.
لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، قوباد تاڵەبانی؛ ئاماژەیدا بە رۆڵی گرنگی نەوشیروان مستەفا لە هەردوو وێستگەی خەباتی سیاسی لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا و هیوای خواست لەم یادەدا بە تایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان مێژووی خەباتی سیاسی نەوشیروان مستەفا بەبیرخۆیان بهێننەوە و درێژەپێدەری رێبازەكەی بن.