تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان: بەندکراوانمان ئازار دەدرێن

تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کردووە دەڵێت، “ئەوان زانیارییان هەیە کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داواتان لێدەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتیی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەوپەڕی خراپیدایە و دوورە لە هەموو بەها ئینسانییەکان و هیچ ڕەچاوی مافەکانی زیندانییانیان لەگەڵ ناکرێت، داواکارین بە زووترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر، یاخود چاکسازیی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک، دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک زیندانییانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.”
ڕاگەیەندراوی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەشکردووە “بەندکراوان مرۆڤن و رۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانیی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان ڕادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە ئاییندەیەکی نزیکدا 140 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێم دادەنرێن”. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەت لێدەکەم

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە لە هەڵبژاردندا. نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share