دڵشاد عومەر: چەند بنکەیەک بەمەبەستی ئەنجامدانی خولی بێبەرامبەری بەهێزکردن بۆ خوێندکاران دەکەینەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا چەند زانیارییەکی لەبارەی تاقیکردنەوەکان و خولی بەهێزکردن ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ”پێویستمان بە خولی بەهێزکردنە بۆ خوێندکاران”.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ”تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام و فێنکدا بەرێوەدەچێت و رێنماییەکانیش جێبەجێکراون و سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەمان کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”لە رێگای لیژنەیەکەوە بابەتەکانی خوێندنی ئەمساڵمان بۆ ئەو خوێندنگایانە کەمکردەوە کە لە مانگی یەکەوە دەستیان بە خوێندن کرد و بۆ ئەوەی یەکسانی هەبێت لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەدا بڕیارماندا تاقیکردنەوەکان بە بەیەکەوە ئەنجامبدرێت”.

لەبارەی کردنەوەی خولی بەهێزکردنەوە بۆ خوێندکاران دڵشاد عومەر دەڵێت، ”وەک حکومەت خولێکی بەهێزکردن بۆ خوێندکاران دەکەینەوە و مامۆستا و بەڕێوەبەریان بۆ دابیندەکەین بێبەرامبەر”.

دەشڵێت، ”چەند بنکەیەک دەکەیەنەوە بۆ ئەو خولانە و بەسەر چەند بازنەیەکدا دابەشیان دەکەین، هاوکات بۆ کردنەوەی ئەو خولە بۆ ماوەی دوو مانگ، دوو ملیار و 547 ملیۆن دینارمان پێویستە”.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ”سەرقاڵی رێکخستنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەین، سەبارەت بە دزەکردنی پرسیارەکانیش هەماهەنگیمان لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس کردووە و هەر کارمەندێکمان ئەو کارە بکات سێ ساڵ زیندانی دەکرێت و هەر خوێندکارێکیش غەشبکات ئەو ساڵەی بە کەوتوو بۆ هەژمار دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: تەمەنی پەرلەمان 32 ساڵە و لەوە دەرچووە پێی بوترێت ساوایە و فەریکە

بابەتی دواتر

وتەبێژی یەکێتی: لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی کەرکوک چارەسەر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share