گەرمیان.. گەنجێک کە بۆ قەزوان کۆکردنەوە لە ماڵ دەرچووە سێ ڕۆژە بێسەروشوێنە

کەسوکاری گەنجەکە بەدواییدا دەگەڕێن

گەنجێکی گوندی پشتەی سەربە ناحیەی بەمۆ دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەم، بۆ کۆکردنەوەی قەزوان بەمەبەستی فرۆشتنی ڕوودەکاتە چیای بەمۆ، بەڵام لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە و بێسەوسوێنە، تاوەکو ئێستاش کەسوکارەکەی هیچ ئاسەوارێکیان لە گەڕان بەدوایدا دەستنەکەوتووە.

گۆران عەلی تەمەن 29 ساڵ، بەمەبستی کۆکردنەوەی قەزوان و گۆیژ لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لە ماڵ دەرچووە و بەرەو چیای بەمۆ، بەوتەی باوکی گۆران بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 7:00 لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، تەنها ماتۆڕەکەیمان دۆزیوەتەوە کە کاتێک چووەتە چیاکە لەو نزیکانە بەجێیهێشتووە.

عەلی عەزیزی باوکی گۆران دەڵێت، دوو ڕۆژە خەڵکی ناوچەکە زیاتر لە دوو سەد کەس لە گەڕاندان بەدوای کوڕەکەم بەڵام هیچ ئاسەوارێکی نییە، داواشمان لە لایەنە حکومییەکان کردووە هاوکاریمان بکەن لە گەڕاندا بەڵام تاوەکو ئێستا نەهاتوون بەدەممانەوە.

سابیر محەمەد کە یەکێکە لەو گوندنشینانەی لە سۆراغ بەدوای گۆراندا بەشدارە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، یەکێک لەو ڕێگرییانەی کارەکانی ئێمەی قورس کردووە بوونی مینێکی زۆرە لەم ناوچەیە، چونکە شوێنەکە سەخت و مەترسیدارە.

کەسوکاری گۆران باس لەوەدەکەن کە پاسەوانانی سنوور پێیانڕاگەیاندوون دوێنێ لەو ناوچەیەی گۆران تێیدا بزربووە مینێک تەقیوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئێران: هەر وڵاتێک ئەم مەرجانەی تێدا نەبێت چەکی پێنافرۆشین

بابەتی دواتر

وێنە.. جۆرەکانی ئایفۆن 12 لە سلێمانی نمایشکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share