كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەیەكی باڵا بە ئامادەبوونی لیوا روكن “عومەر ساڵح حەسەن فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70 ، “وەهاب هەڵەبجەیی” بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، دیار عومەر جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆ، سەرخێڵ كەمال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، لیوا روكن زاتیار حسێن زوبێر یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی 70 و وەفدێكی باڵای سەربازیی سوپای عێراق بە سەرۆكایەتیی لیوا روكن علی مشجل المالكی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و ئامادەبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بارەگای سەرەكیی هێزەكانی 70 بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر برەودانی زیاتر بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق كرایەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە مەبەستی كێوماڵكردن ئەو ناوچانەی كە بۆشایی ئەمنی تێدایە و دەكەوێتە سنووری نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لە یاسا دەرچوون دەستگیربكرێن و ڕادەستی یاسابكرێن پەیوەست بەو بابەتانەش هەردوولا پلان و بەرنامەی خۆیان خستەڕوو، هەروەها تێبینی و سەرنج و ڕاوبۆچوونەكان لە نێوان ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بە وردیی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

بابەتی پێشتر

ترەمپ و بایدن لەبەردەم قەیرانی کەمبوونەوەی جەماوەریدان

بابەتی دواتر

لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق گرژی دروستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share