زەنگی پەرلەمانی عێراق بۆ كۆبوونەوە لێدرا

زەنگی پەرلەمانی عێراق بۆ كۆبوونەوە لێدرا و ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكلابكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك پەرلەمانتار واژوویان كۆكردووەتەوە و داوادەكەن كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەردەوامبێت تا ئەو كاتەی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

هەر ئەمڕۆ كۆبوونەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 311 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو كە تێیدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد و سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا و مەحمود مەشهدانی 137دەنگی پەرلەمانتاری بەدەستهێناو نەتوانرا سەرۆکی پەرلەمان یەکلابکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد بڕیار لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە دەدات

بابەتی دواتر

لەناو مزگەوتێكی بەردەڕەش كەسێك بە چەكووش برینداركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share