نەتواندرا سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت لە خولی دووەمدا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هیچ کام لە کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەیانتوانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنن لە خولی دووەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

دانیشتنی ئەنجومەنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەکە هەڵگیرا.لە خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا،مەحمود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ، 13 دەنگی پووچەڵیش هەبوون.

لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا 311 ئەندامی ئەنجومەنەکە دەنگیاندا.

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەچنە پشووەوە و دواتریش بڕیار دەدەن لە هەڵگرتنی دانیشتنەکە یاخود چوونە ناو خولێکی دیکە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.17:53

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

کەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، “حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە”. لەبارەی ئەو جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

ئاگر لە كارگەیەكی گۆگرد كەوتەوە

ئاگر لە كۆگایەكی كارگەی گۆگردی میشراق كەوتەوە و تا ئێستا كۆنترۆڵنەكراوە. كارگەی گۆگردی میشراق دەكەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا…
Total
0
Share