لە ناوەڕاست و باشوور بارانبارین دەستیپێكرد

ئەمڕۆ سێشەممە بارانبارین لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێكرد و لە هەندێك ناوچەی هەرێمیش نمەبارانە.

سەرەتا بارانبارین لە پارێزگای بەسڕە دەستیپێكرد و دواتر چەند ناوچە و شارێكی باشوور و ناوەڕاستی گرتەوە و لە بەغدادیش نمەباران باری.

لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆشەوە، وەك كەشناسی پێشبینیكردبوو، شەپۆلی بارانبارین رووی لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان كرد و لە ناوەندی شاری سلێمانی نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت.

بابەتی پێشتر

فازڵ حاجی: ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

بابەتی دواتر

لە سلێمانییەوە بڕێک پارە بۆ نەخۆشخانەی قەڵا خەرجکرا کە ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشکی تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share