کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: شانەدەر زێد ئامۆزای دێرینمانە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، “شانەدەر زێد ئامۆزای دێرینمانە”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، (شانەدەر زێد)، ژنێکی نیاندەرتاڵی تەمەن 75 هەزار ساڵە کە شەش ساڵ پێش ئێستا ئێسکی کەللەسەری لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شوێنەوارناسانی زانکۆی کەیمبرج دوبارە نەخشی دەموچاویان کێشاوەتەوە و ئەمەش زانیاریی نوێمان دەداتێ دەربارەی روخساری ئامۆزا دێرینەکانمان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەوەش دەڵێت، تیمێکی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا بە رابەرایەتیی شوێنەوارناسی ئەمریکی راڵف سۆلێکی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1957 لە ئەشکەوتی شانەدەر کاری هەڵکەندنیان ئەنجامدا و ئێسکەپەیکەری نیادەرتاڵەکانیان دۆزیەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕایەوە بۆ نزیکەی 65 هەزار ساڵ پێش ئەوکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی  بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان پێگەیشت

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان…
Total
0
Share