وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئامادەباشیی تەواوداین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”لە ئامادەباشیی تەواوداین و هەوڵدەدەین ئاگربڕی زیاتر دروستبکەین بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”لە ئەمساڵدا دەیان کەسمان دەستگیرکردووە کە ئاگریانکردووەتەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بەرهەمی جووتیاران بپارێزین”.

لە چوارچێوەی کارەکانیاندا سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی راوە ماسی، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ”لە 5ی ئازارەوە راوە ماسی قەدەغەکراوە تاوەکو 15ی حوزەیران، هەرکەسێک پابەند نەبێت و راوبکات سزایی یاسایی دەدرێت و دەستگیردەکرێت”.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: بازاڕی کار لەگەڵ خواستەکانی نەوەی Z ناگونجێت

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: رۆژی شەممە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین هەرزاندەبێت..

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخەكەی نابێت و لە سبەینێوە…
Total
0
Share