قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی وزە كۆبووەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جیۆفری پایات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە نوێیەکان لەسەر ئاستی بەرێوەچوونی گفتوگۆکانی نێوان بەغداد و هەرێم خرانە بەرباس و گەشبینی نیشاندرا بۆ ئەوەى بەمزووانە لەسەر هەموو بابەتەکان بگەنە رێکكەوتن.

لە بەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرهەمهێنانی وزەى کارەبا کرا لە هەرێمی کوردستان و، وەفدی میوان ئامادەیی ئەمریکاى نیشاندا بۆ وەبەرهێنان لەو بوارەدا تا هاوکارى هەرێم و عێراقیش بکات بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی وزەى نوێبوەوە؛ کارەبا بەرهەم بهێنرێت بەئامانجی کەمکردنەوەى بارگرانی لەسەر بودجە و پاراستنی ژینگەش.

جێگری سەرۆک وەزیران بەگرنگییەوە پەیامی خۆى بۆ پاراستنی ژینگە و هەنگاوە کردارییەکانی خستەڕوو و باسیشی لە پرۆژەى زانکۆى سەوز و دابینکردنی پاسی کارەبایی بۆ زانکۆى کۆیە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکی هەموومانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەى لێکەوتەکانی گۆڕانى کەشوهەوا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی میوان ئامادەیی وڵاتەکەیان دەربڕی بۆ هاوکاری هەرێم لە دەستەبەرکردنی تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانی بوارەکە کە هاوڕێى ژینگەن و رۆڵییان هەیە لە کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا.

هەریەک لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، مارک سترۆ کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دابان شەدەڵە جێگری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

پسپۆڕێکی دەروونی: پشتگوێخستنی پیاوان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بە توندوتیژی دادەنرێت

بابەتی دواتر

جێنین پلاسخارت: ️پێویستیی بەپەلە هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share