ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کێشەی زیاتر لە 500 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا”.
د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، پاش هەوڵ و بەدواداچوونمان کێشەی زیاتر لە 500 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا کە سەر بە ناوچە دابڕێندراوەکان بوون و لە فۆڕمی دامەزراندنەکەیاندا شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی تێدا نەبوو بەوپێیەی لەشارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون.
دەشڵێت، ئەو دەرچووانە ئێستا دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.