بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار وەک ژمێرکار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە چەند پسپۆڕییەک رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “هه‌لی وەرگرتنی ژمارەیەک کارمەندی ژمێركار بۆ کاروبارى فرۆشتنی ووزه‌ به‌ شێوه‌ی رۆژانه‌ راده‌گه‌یه‌نین”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “داوا له‌ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان لە به‌شه‌كانی (کارەبا و ئایتی و ژمێریاری) دەکەین، کە ئارەزووى کارکردنیان هەیە لەو بوارەدا، ده‌توانن سه‌ردانی پرسگەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەباى سلێمانى بکەن لە پشتی هۆتێل سلێمانی پاڵاس بۆ وەرگرتنى زانیارى و مەرجەکانى کارکردن”.

ئاشکراشی کردووە، “دەتوانن سیڤیەکان بهێنن بۆ پرسگەی بەڕێوەبەرایەتییمان یان بینێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected]”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: ناوی سێ یەکەمەکان بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دامەزراندن، سبەی لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: داوادەکەم هاوڵاتییان تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی. ئازاد ئەحمەد، بەرێوەبەری سەندیکای…
Total
0
Share