بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن دەكەین كە رۆژی پێنجشەممە لە كاتژمێر 4ی بەیانی تا کاتژمێر 7ی ئێوارە بەهۆی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە سنوورەكە كە بریتییە لە بەستنەوەی هێڵی 33 كەی ڤی سەیدسادق – پێنجوێن بە وێستگەی كارەبای پێنجوێنەوه كارەبایان نابێت، ئەوەش بە مەبەستی باشكردنی كارەبای سنوورەكەیە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا داواكارین كە هاوكاریی تیمەكانی چاكسازیی هێڵەكانی كارەبای سلێمانی بكەن بۆ ئەنجامدانی كارەكە.