بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد

دارایی هەرێم رایگەیاند، 443 ملیار دینار لەلایەن دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەوەی خستەڕوو، ”نیوەڕۆی ئەمڕۆ 443 ملیار دینار وەک شایستەی مانگی نیسانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.

دوێنێ دارایی هەرێم رایگەیاند، ”نیوەڕۆی سێشەممە نزیکەی 168 ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.

بابەتی پێشتر

وەفدی هەرێم: هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ دانيشتووانى گوندی هەرمۆتە: بە پێویستم زانی خۆم بێمە خزمەتتان و دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەمیشە لە دڵەوە نزیكی ئێوەبووم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، “وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم پێی راگەیاندین کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا”. زانا رەحمان رەحیم، قائیمقامی…
Total
0
Share