وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەفدێكی هەرێم گەیشتە بەغداد و ئامانج لەسەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر هەمواری خشتەكانی یاسای بودجە و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لە كاتی هەمواری یاساكە بۆ پشكی هەرێم دروستدەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم گەیشتە بەغداد.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانج لە سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر هەمواری خشتەكانی یاسای بودجە و چارەسەركردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە كاتی هەمواری یاساكە بۆ پشكی هەرێمی كوردستان دروستدەبێت.