كۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزبانەی تائێستا تۆماركراون ئاشكرادەكات

كۆمسیۆن دەڵێت، جەختكردنەوەی حكومەت هەیە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، هەروەك ژمارەی ئەو حزبانە ئاشكرادەكات كە تائێستا تۆماركراون.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆن جدییە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا بەهۆی دووپاتكردنەوەكانی حكومەت.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری عیماد جەمیل وتیشی، “نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ زیاتر لە 120 هەزار دەنگدەر كراوە، لەوەتەی دەستپێكردنەوەی وادەی نوێكردنەوەی تۆمار دەستیپێكردووە لە 9ی تەمموز تائێستا”.

روونیشیكردەوە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی ئامادەن بۆ دەنگدان دەگاتە 15 ملیۆن دەنگدەر كە كارتی بایۆمەترییان هەیە و دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بكەن، سێ ملیۆنی دیكە هەن كە كارتی ئەلیكترۆنییان هەیە و پێویستە نوێبكرێنەوە، بەپێچەوانەوە ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بكەن.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئەو حزبانەی داواكارییان پێشكەشكردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان گەیشتووەتە 270 حزب.

كۆمسیۆن راستاندنی بۆ 11 حزبی خاوەن مۆڵەت كردووە، بەوەش ژمارەكە بەرزدەبێتەوە بۆ 281 حزب، لەگەڵ ئەوەشدا 8-9 حزب رێوشوێنەكانیان تەواوكردووە، وەك ئەوەی عیماد جەمیل ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكدا كچێكی 11 ساڵان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی دەنگی بەم كاندیدە دا

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردندا كرد و ئەو كاندیدەی كە دەنگی پێدا ئاشكرادەكرێت. بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share