یەكێتیی مامۆستایان داوای 44 مووچەی پاشەكەوتكراو لە حكومەتی هەرێم دەكات

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای 56 مووچەی پاشەكەوتكراو و لێبڕاو و نەدراو لە حكومەتی هەرێم دەكات و داوای دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەش دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان – مەكتەبی سكرتارییەت كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و لە ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەیاندا هەشت داواكاریی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران دەكات و داوادەكات، “چیتر مامۆستایان نەكرێنە قوربانیی ململانێی نێوان هەرێم و بەغداد و كۆتایی بە دواكەوتنی مووچە بهێندرێت و هەروەها مامۆستایان هەژماری تایبەتی خۆیان بۆ بكرێتەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوادەكەین كار بكرێت بۆ ئەوەی 44 مووچەی پاشەكەوتكراو و لێبڕاو و 12 مووچەی نەدراو بخرێتە سەر ئەو هەژمارە بانكییەی پەسەنددەكرێت و پلەبەرزكردنەوەش بۆ مامۆستایان دەستپێبكاتەوە.

یەکێتیی مامۆستایان دەشڵێت، “پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 جێبەجێبكرێت، بۆ ئەوەی كۆتایی بەو نایەكسانییە بهێندرێت كە لە خانەنشینیدا بەكاردەهێندرێت، هاوكات داواشدەكات كۆتایی بە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بهێندرێت و بەرەسمی دابمەزرێن، لەم یادەشدا هەمیشە تەئكید لە خەمخۆری و داكۆكیكاری سەرسەختی مامۆستایان و پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكەینەوە و كار بۆ ئامانجە بوونیادنەرەكان دەكەین”.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی حاجییان دەرکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت بە پڕۆژەیەكی نوێوە خزمەتی گەنجان بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕایدەگەیەنێت، هەر پڕۆژەیاسایەك بنەماكانی دەستوور و شایستەی خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا نەبێت…
زیاتر ببینە

له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى ‏كوردستان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن، به‌ڵام…
Total
0
Share