ئیدارەی گەرمیان سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی راگەیاند

ئیدارەی گەرمیان، بۆ رووداوە ناخ هەژێنەكەی ئەمڕۆی سەر رێگای كەلار – كفری كە ئۆتۆمبیلێكی خوێندكاران وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار كچە خوێندكار گیانیان لەدەستدا، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سنووری گەرمیاندا ماتەمینیی گشتی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ رووداوە ناخ هەژێنەكەی ئەمڕۆی سەر رێگای كەلار – كفری كە ئۆتۆمبیلێكی خوێندكاران وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار كچە خوێندكار گیانیان لەدەستدا و 7 كەسی دیكە برینداربوون، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سنووری گەرمیاندا ماتەمینیی گشتی راگەیەندرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوەكە لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباریكردین و نیگەرانی و خەمباری سەرجەم چین و توێژەكان و خەڵكی گەرمیان و كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەم رووداوە بۆ هەموو لایەك جێگەی داخ و پەژارەیەكی قووڵە، وەك هاوخەمییەك بۆ بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو رووداوە ناخهەژێنەی ئەمڕۆ، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا ماتەمینیی گشتی رادەگەیەنین.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: هەمیشە پشتیوانی لە تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share