هەڵەبجە.. پڕۆژەی پردی توەقووت دەستیپێکرد

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە ئەمڕۆوە کارەکانی دروستکردنی پرۆژەی پرد و رێگای تۆرەقووت دەستیپێکردووە.

ئازاد تۆفیق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆژەی پرد و رێگای تۆرەقووت بە درێژایی 27 کیلۆمەتر دەستیپێکرد کە لە بازگەی هەڵەبجە دەستپێدەکات و بۆ سەر رێگای میرەدێ کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە پرۆژەکە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواوبکرێت، هیوادارین هیچ کێشەیەک نەیەتە رێگای کۆمپانیاکە و پرۆژەکەیان لە ماوەی خۆیدا تەواوبکرێت.

بابەتی پێشتر

بانکی بازرگانیی عێراق لەسەر تەوتینی مووچەی هەرێم روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share