بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دوایین رووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دیموكراسی لەناوچەكەدا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و رایگەیاند، “هەڵبژاردن مافێكی سەرەتایی هاونیشتمانییان و پایەیەكی گرنگی دیموكراسییە، هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی نوێبوونە و گۆڕانكاری لە پرۆسەی حوكمڕانیدا، بۆیە بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن و قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئەو رووخسارە گەشەی هەرێمەكەمان كە هەوڵی بۆ دەدەین، بكەوێتە مەترسییەوە.

لەبارەی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە و هەوڵەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەمریكا لە پڕچەككردن و خێراتركردنی پرۆسەكە، سەرۆك بافڵ وتی، “هەوڵەكان جێی بایەخە و بە رێزەوە لێی دەڕوانین، بەردەوامیی هاریكاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان لە نێوان هێزی پێشمەرگە، هێزە عێراقییەكان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە دووپاتدەكەینەوە”.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەكانی رێككەوتنی نوێی نێوان عێراق و ئەمریكا كرد و رایگەیاند، “پێویستە هەموو هەنگاوەكان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەكاندا بن و بڕیارەكان لەپێناو ئاشتی و ئاوەدانیی وڵاتدا بێت”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: كێشەكە چارەسەربووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد مووچە دەنێرێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزە پارێزگایەکی عێراقی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شادی نەوزاد بوو بە یەكێتی

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، كە بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە…
Total
0
Share