ژن و منداڵی تیایە.. زیاتر لە 200 حاڵەتی خۆكوشتن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراون

45 حاڵەتیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەیان كەس بە هۆكارەكانی خێزانی و هەژاری كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ ئاماژەی پێداوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم ئامارێكی تایبەت بە ڕوداوەكانی ساڵی 2020 بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، لانیكەم 225 هاوڵاتی لە شارە جیاوازەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ئامارەكە، لەو ژمارەیە 122یان پیاو و 103 كەسیان ژن بوونن و، 45 حاڵەتیان كە دەكاتە 20%ی كۆی حاڵەتەكان مێردمنداڵ و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرترین ڕێژەی خۆكوشتن لە پارێزگای سنە بووە بە 77 حاڵەت.

دەبارەی هۆكارەكانی پاڵنەری ئەو ڕوداوانەش ڕونیكردوەتەوە، (كێشەی خێزانی 114 حاڵەت، هەژاری و بێكاری 68، نادیار 29، كێشەی دەرونی 10، بەشودانی زۆرەملێ 3 و هۆكاری سیاسی 1 حاڵەت) بووە.

ماوەی چەند ساڵێكی دۆخێكی ئابوریی سەخت ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كردەوە بەهۆی ئەو سزایانەی لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر ئەو وڵاتەدا لە ئاكامی بەرنامە ئەتۆمییەكانی و دەستێوەردانی لە كاروباری وڵاتانی دەوروبەردا دراوە.

ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا باری سەرشانی هاوڵاتییانی قورستركردووە پەتای كۆرۆنایە كە هێندەی تر باری ئابوری خێزانەكانی قورستر كردووە.

بابەتی پێشتر

داخستنی ئەكاونتەكەی ترەمپ گورزێكی كوشندەی لە تویتەر دا

بابەتی دواتر

فەتح: تا ئێستا حكومەتی هەرێم 128 ملیار دۆلاری لە ناوەند وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share