ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 277 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 277 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 277 ملیۆن و 164 هەزار و 362 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 253 ملیۆن و 814 هەزار و 362 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 23 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 12ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 274 ملیۆن و 280 هەزار و 798 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەکەی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق دواخرا

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی: مووچەخۆران لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق بوونەتە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە ئەڵمانیا

كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شاری میونشنی ئەڵمانیا.…
Total
0
Share