کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ کاتەکانی شەوەوە شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و کەش سەقامگیردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی ناوبەناوی پچرپچر کە هەندێک جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمە باران و تاوەباران و هەورە بروسکە سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور پاشان بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی هەرێم بە شێوەی پچرپچر درێژدەبێتەوە لەکاتەکانی شەو ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، هەروەها ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە دۆزینەوەی ناوی دەنگدەرانی کاراکرد

بابەتی دواتر

ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 840 ملم باران لە هەڵەبجە باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share