دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە بودجە دەستیپێكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەستیپێكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەپێی كارنامەكەی تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەستیپێكرد.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکرێت.

وتیشی، “ئەوەندەی ئێمە تێبینیمان کردووە ئەم پرۆژەیاسایە گەورەترین بودجەیە لە دوای ساڵی 2004ەوە، پرۆژەیاسایەکی فراوان و گشتگیرە”.

بەپێی پرۆژەیاساكە کۆی قەبارەی بودجەی گشتی عێراق دەگاتە 164 تریلیۆن دینار، بەڵام داهات 93 تریلیۆن دینارە و بڕی کورتهێنانەکەی 71 تریلیۆن دینارە.

بۆ بینین و خوێندنەوەی دەقی پرۆژەیاساكە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

كاربەدەستێكی ئێرانی داواكارە بەرپرسانی وڵاتەكەی وانە لە مام جەلالەوە فێربن

بابەتی دواتر

داخستنی ئەكاونتەكەی ترەمپ گورزێكی كوشندەی لە تویتەر دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان گۆڕانكاری تێدا كراوە و باشتربووە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت، “كارتی ئەلیكترۆنی…
Total
0
Share