بانکی ناوەندی 274 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

لە یەکەم رۆژی خستنەبازاڕی دۆلاری ئەم هەفتەیەدا، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە 274 ملیۆنی دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕەش 20 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتە خسنتەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە، 274 ملیۆن و 280 هەزار و 798 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕە 20 ملیۆن و 376 هەزار و 996 دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە و 253 ملیۆن و 903 هەزار و 802 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 145 هەزار و 750 دینارە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دەستگرتن بەسەر کارگەیەک لە گەرمیان روونکردنەوە درا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک لەسەر تەقەکردن لە دراوسێکەی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share