سەرۆکایەتیی دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک/ گەرمیان راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگرتن بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لە سنووری گەرمیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، ئەو کارگەیەی دەستیبەسەردا گیراوە لە گەرمیان، وەک هەر تاوانێکی دیکە لێکۆڵینەوەی تێداکراوە و رێکاری پێویستی تێداگیراوەتەبەر و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.
باس لەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان خەڵکى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن و پەیوەندیان بە سنووری گەرمیانەوە نییە.