سەدر بۆ پەرلەمانتارانی سەربەخۆ: بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بن پشكتان دەدەمێ

موقتەدا سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەكات، بەشداریی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق بكەن، لە بەرامبەردا لە حكومەتی نوێدا پشكیان پێدەدرێت، هەوڵەكەشی بە دوایین هەوڵی خۆی ناوبردووە و دەڵێت، “ئەگەر سەركەوتوو نەبم، شکستهێنانم ڕادەگەیەنم”.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر كەمێك لەمەوبەر تویتێكی كرد، نووسیویەتی، هەمووان گومانیان لەو پارتانە هەیە كە لە ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە تا ئێستا لە پرۆسەی سیاسیدا بەشدارن، بۆیە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا زۆر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەرکەوتن و زۆبەی پارتەكان بچووکبوونەوە، بەتایبەت پارتە شیعییەکان لە باشووری عێراق.

 سەدر دووبارە گومانی خۆی لە حكومەتی سازان ڕاگەیاندەوە، دەڵێت، “حکومەتەکانی سازان (تەوافوق) سوودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەبوو، هۆکارەکەش سازان و دابەشکردنی کێکەکەیە لەنێو لایەنەكاندا، بۆیە لە خولی پێشوودا تاقیمانکردەوە کێکەکەیان لەگەڵدا دابەشنەکەین، بەڵام سوودی نەبوو”، بۆیە ڕێبەرەكەی ڕەوتی سەدر پێیوایە دەبێت ئەو ڕێچكەیە جێبهێڵرێت و “دەبێت لە تونێلی سازان و تایەفەگەری دەربچین بەرەو دەشتی زۆرینە و نیشتمانی”.

سەدر پێیواەی پێشتر  بەهۆی پارتەكانەوە نەیاندەتوانی ئەو كارە بكەن، “بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی چینێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، دەتوانین حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنین، بۆئەوەی بیسەلمێنین ئەو حکومەتە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا”.

بۆیە ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، لە دانیشتنەكەی 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، بەڵێنی ئەوەیان پێدەدات، كە دەرفەتیان بداتێ بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق، هۆشداریشی داوە لەوەی “ئەمە دوا هەلە، چونکە ئەگەر لەمەدا سەرکەوتوو نەبم، شکستهێنانی خۆم ڕادەگەیەنم”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەورۆز لە كورد پیرۆز دەكات

بابەتی دواتر

كامیان ئەركیان قورسترە.. یارییە ماوەكانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق كەشتیی گەورە دەكڕێت

كەشتیگەلی عێراق گەورە دەكرێت و نەوتگوێزەرەوەی زەبەلاحی بۆ زیاددەكرێت. بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، كەشتییەكی گەورەی گواستنەوەی نەوت…
Total
0
Share