بەیانیی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی شەشی سەرەتایی لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عێراق دەستیپێكرد.
تاقیكردنەوەكان بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێك و 150 هەزار خوێندكار بەڕێوەدەچێت.
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەكان ئامادەكارییان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە كردووە.
بۆ رێگری لە قۆپیە بە بڕیاری وەزارەتەكە چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێت.