قائیمقامی هەولێر: لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكەینەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لیژنەیەك پێكهێندرا كە دەرخستە بۆ نۆژەنكردنەوەی قەیسەریی هەولێر ئامادەبكات و لە هەمانكاتدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش لەسەر ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر پێكهێندراوە كە بەدواداچوون دەكەن و لە كارەكانیان بەردەوامن.

قائیمقامی هەولێر جەختیكردەوە و وتیشی، “لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بۆ رایگشتی و كاسبكارانی بازاڕەكە بڵاودەكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خۆشحاڵين کە پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هەرێم فراوانتر دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، خۆشحاڵن کە دەبینن پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ…
Total
0
Share