محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، هەرچەندە دواکەوتووین لە وەبەرهێنانی گونجاو لە سامانی نەوت و غاز، بەڵام لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا دەتوانین بڵێین عێراق ژمارەیەکی قورسە لەناو
هاوکێشەی وزە و نەوت لە ناوچەکە و جیهاندا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەیەکەم رۆژی پێکهێنانی حکومەتەوە ئامانجمان وەبەرهێنان بووە لە سامانی نەوت و وەستاندنی ئەو غازانەی لێوەی دەردەچن، لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا بەتەواوی کۆتاییان دێت ئەمەش پاش ئەو پرۆژانەی لە چەند مانگی رابردوودا رامانگەیاندوون و بەو هۆیەشەوە ئەو کاریگەری و زیانانەی ئەو غازانە لەسەر ژینگە هەیانە دەوەستن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پلانماندایە کە بەرهەمهێنانی نەوت بگوازینەوە بۆ پیشەسازیی شیکردنەوە لەوانە پیشەسازی پترۆکیمیایی و پاڵاوتگەکان، بۆ ئەمەش ئامانجمان ئەوەیە لە 10 ساڵی داهاتوودا 40% ی بەرهەمهێنانی نەوت بگۆڕین.