وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات هەموو پەیج و ئەکاونتە ساختەکان کە ریکلام بۆ بەرهەمی “بەناو گیادەرمانی” دەکەن دابخرێن.
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتەکە بە نووسراو داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەكات هەموو (پەیج، ئەكاونتە ساختەكان) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووك، سناپچات، ئینستاگرام، تیك تۆك) كە پروپاگەندە بۆ بەرهەمی بەناوگیا دەرمانی و ماددەی جوانكاری و رووخسار و پێست و رواندنەوەی قژ لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە سێکسییەکان دەكەن، دابخرێن.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو کارە پێچەوانەی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستییە و پێویستە رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە بگیرێتەبەر کە ئەو کارە دەکەن.