ئەمڕۆ وەفدێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی كەركوكی كردوو لەلایەن لێپرسراوانی شارەكەوە پێشوازیان لێكرا.
بەپێی زانیارییەكان وەفدەكە بەسەرۆكایەتیی عەلی ڕەزووقی لامی جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانە كە لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی ئەو سەردانەیان بۆ كەركوك ئەنجامداوە.
لە دیدارەكەدا باس لە كارەكانی لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاوەدانكردنەوی شاری كەركوك كراوە.