ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان قەدەغەدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگر لەو رێگایانەی سەیرانگایان لەسەرە قەدەغەیە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بڕیارەكە بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیارانە، مەفرەزەی زاڵگەكان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن كە پابەندی بڕیارەكە نابن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە سەیرانگا و شەقام و شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەیە.

بابەتی پێشتر

فەرمانی هەرێمی بۆ بە قەزاكردنی خورماڵ واژوو كرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share