تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجامدراون

لە ماوەی مانگی رابردوودا 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی ئەنجامدراون.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 993 نەخۆش سەردانیان كردووە و 547 نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵكراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 434 بوژانەوەی دڵ و هەشت نەشتەرگەریی دڵ و 177 قەستەرە و 104 باڵۆن و 1 پەیس مەیكەر ئەنجامدراون.

تەندروستیی سلێمانی دەشڵێت، هەر لە ماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 206 پشكنینی سیتی سكان و 260 ئیكۆ و 277 هێڵكاریی دڵ ئەنجامدراون ، هەروەها 22 چارەسەری سروشتی كراون و 36 تیشك گیراون و هەزار و 538 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجامدراون.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: زینک ماوەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share