بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 280 ملیۆن و 678 هەزار و 794 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 265 ملیۆن و 878 هەزار و 794 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 14 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 8ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 275 ملیۆن و 539 هەزار و 423 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.