نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە.. حکومەتی تاڵیبان خوێندنگەکانی کچان دادەخات

خوێندنگە ناوەندییەکانی کچان لە ئەفغانستان ئەمڕۆ تەنها بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك کرانەوە و دواتر داخران، نەتەوە یەکگرتووەکانیش “نائومێدبوونی زۆر”ی خۆی لەم بارەیەوە دەردەبڕێت.

میشێل باشلیت کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “هاوبەشی نائومێدیی کچە خوێندکارەکانی ئەفغانستانم، پاش ئەوەی دوای شەش مانگ چاوەڕوانی، ئەمڕۆ ڕێگریی خوێندنیان لێکرا”.

باشلیت ئەو کارەی بە “زۆر زیانبەخش بۆ ئەفغانستان” لەقەڵەمدا و داوای لە لایەنە دەسەڵاتدارەکانی وڵاتەکە کرد “ڕێز لە مافی خوێندنی سەرجەم کچان و ژنان بگرن و بەبێ هیچ جیاوازیکردن و دواخستنێک خوێندنگەکان بە ڕوویاندا بکەنەوە”.

ئەمڕۆ حکومەتی تاڵیبان لە بڕیاری کردنەوەی خوێندنگە ناوەندییەکانی کچان پاشگەزبووەوە و ڕایگەیاند، “تا ڕێکخستنی پلانێک سەبارەت بە جلوبەرگێکی گونجاو لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامیدا” خوێندنگەکانی کچان بە داخراوی دەمێننەوە.

خوێندکارێک کە ناوی خۆی نەدرکاندووە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، “تووشی بێهیوایی و نائومێدی بووین، کاتێک ژنەبەڕێوەبەرەکەمان بە گریانەوە هەواڵەکەی پێگوتین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: هیوادارین لەگەڵ ئەمریکا لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان بەردەوامبین

گوۆ جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە لەگەڵ ئەمریکا کاربکات بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان. لە…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆسەر تاران دەستیپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share