بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە بۆ هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەران

سەرۆكی یەكێتی لە ئەمریكا رایدەگەیەنێت، باشترین بژاردە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەرانتر، هەڵبژاردنە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگریسمان براد شنایدەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (دیموکراتەکان) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق روونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامیی گفتوگۆی بەرپرسیارانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاڕاستەکردنی وڵاتە بەرەو خۆشگوزەرانی. بۆ ئەمەش دەبێت هەموولایەک بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێشبخەن و هەوڵەکان لە خزمەت خەڵکدا بێت.

پرسی تیرۆر و بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەرێکی دیكی دیدارەکەبوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی، “جەخت لە چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە لە چوارچێوەی هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا. فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانیش لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دەبێتە مایەی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ژیانی خەڵک”.

سەرۆكی یەكێتی جگەلەوەی جەختی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە عیراق کردەوە، راشیگەیاند، باشترین بژاردە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەرانتر هەڵبژاردنە، کە جەخت لە بەڕێوەچوونی دەکەینەوە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: یەکێتی سکاڵا لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن تۆماردەکات

بابەتی دواتر

زانایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن تێکڕای پلەی گەرمیی جیهان 2.5C بەرزببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ شه‌خته‌ دروستده‌بێت و به‌فربارین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانيى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ئه‌مڕۆ و ‏سبه‌ینێی كەشوهەوای پارێزگاكانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌…
Total
0
Share