كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ شه‌خته‌ دروستده‌بێت و به‌فربارین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانيى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ئه‌مڕۆ و ‏سبه‌ینێی كەشوهەوای پارێزگاكانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌ و ‏دهۆك بەفربارین بەردەوام دەبێت، سبەینێش پلەكانی گەرما نزمتردەبنەوە و شەختە ‏دروستدەبێت، بەڵام بەفربارین كۆتاییدێت.‏

بەپێی پێشبینییەكانی كه‌شناسیی هه‌رێم، ئەمڕۆ ئەگەری بەفربارین لە هەولێر هەیە، لە ‏سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بەفربارینەكە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێوارە كۆتایی دێت و ‏ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور.‏

كەشوهەوای سبەینێی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت، ئاسمان ساماڵدەبێت، پلەكانی گەرماش ‏نزمتر دەبنەوە و ئەگەر هەیە لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بگاتە ژێر ‏سفر، بۆیە كەشناسی دەڵێت، سبەینێ شەختە دروستدەبێت. ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنیت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە “هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی…
Total
0
Share