ئەسترازێنیکا کشانەوەی جۆرێک لە ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنای لە جیهان راگەیاند

کۆمپانیای دروستکەری ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەسترازێنیکا رایگەیاند، دەستپێشخەری کشانەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کردووە لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی زیادبوونی ڤاکسینی نوێکراوەی بەردەست، لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەوەکەوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت، “بەردەوام دەبێت لە کشاندنەوەی مۆڵەتەکانی بەبازاڕکردنی ڤاکسینی ڤاکسزێڤریا لە ناوخۆی ئەوروپادا.”

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەو پێیەی چەندین جۆری ڤاکسینی کۆڤید 19 پەرەی پێدراوە، زیادەڕۆیی لە ڤاکسینە نوێکراوەکانی بەردەست هەیە کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ڤاکسزێڤریا، کە چیتر دروست ناکرێت و دابین ناکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ئەو کۆمپانیایەی بواری ڤاکسین پێشتر لە بەڵگەنامەکانی دادگادا دانی بەوەدا ناوە کە ڤاکسینەکە کاریگەری لاوەکی وەک خوێن مەین و کەمبوونەوەی ژمارەی پەڕەکانی خوێن دروست دەکات.

داواکاری کۆمپانیاکە بۆ کشانەوەی ڤاکسینەکە لە ٥5ی ئازارەوە پێشکەش کراوە و لە 7ی ئایارەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کۆمپانیای ئەسترازینیکا ساڵی رابردوو لە رێگەی چەند گرێبەستێکەوە دەستیکرد بە گواستنەوە بۆ ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان و دەرمانی قەڵەوی دوای خاوبوونەوەی گەشەکردن بەهۆی دابەزینی فرۆشی دەرمانی کۆڤید 19.

بابەتی پێشتر

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك هۆشداریدەدات: گەرما ماددەیەكی ژەهراویی مەترسیدار لەناو ئۆتۆمبێلدا بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە لە هەڵەبجە روویدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە سنووری پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیان پێکراوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share