رەوەند مەلا مەحمود: سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمە

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەمریكا بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە”.

وتیشی، “سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمیشە هەوڵی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدات و وەكو یەكێتی پێویستمان بەوە هەیە كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا بەهێزبێت”.

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی جەختیكردەوە و وتیشی، “سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ ئەمریكا ئامانجی سەرەكی خزمەتكردنی میللەتەكەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە لەم دۆخەی ئێستادا”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ دۆستانمان لە بەغداد لەبارەی سەرچاوەكانی وزە گفتوگۆ دەكەین و هەوڵدەدەین پێكەوە بە تێڕوانینێكی نوێوە كاربكەین

بابەتی دواتر

هونەرمەند ناشاد کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share