دوو مەرجەكەی بەغداد بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بە جێبەجێكردنی دوو بڕیاری دادگای فیدراڵی دەستدەكات بە ناردنی مووچەی مانگی چوار و دەشڵێت، “دوو نووسراو بۆ ئەو مەبەستە لە حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەی بەغداد كراوە و ئامادەییان دەربڕیوە”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق ناردنی مووچەی مانگی چوار و مانگەكانی دواتری بەستووەتەوە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و دەستپێكردنی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە و بۆ ئەوەش دەبێت گرێبەست بۆ دەستپێكردنی بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكات و ئەو كات دەستدەكرێت بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد و وتیشی، “حكومەتی هەرێم دوو نووسراوی ئاراستەی بەغداد كردووە كە رەزامەندە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی کە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و جێبەجێکردنی بڕیاری تایبەت بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم “.

بابەتی پێشتر

پەنابەرانی بەریتانیا لەترسی ناردنیان بۆ رواندا روودەکەنە ئیرلەندا

بابەتی دواتر

پێشمەرگەیەك هەورە بروسكە لێیدا و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share