نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێم لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و داواش لە هاوڵاتییان دەکەن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، 818 هەزار و 997 کارتی بایۆمەتری دەنگدان تەواوبوون، لەو ژمارەیەش 290 هەزار و 653 کارتیان لەلایەن هاوڵاتییانەوە وەرگیراونەتەوە و لە ئێستادا 528 هەزار و 344 کارت وەرنەگیراونەتەوە.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن و کارتی بایۆمەتری دەنگدانەکانیان وەربگرنەوە.

غەلای باسی لەوەشكرد، دەستیان بە چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان کردووە و چەند نمونەیەكیان ئامادەكردووە.
بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری کەوتەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share