دابەشکردنی مووچە کۆتاییدێت

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت کە تێیدا، وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی  70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، مووچە وەردەگرن.

ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی  مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی مامۆستا حسێنی برای بەڕێزتان دڵگران و غەمباری کردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی حسێن محەمەد سەڵاحەدین، برای سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. بافڵ…
Total
0
Share