سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر: بەعـ.ـسی هەیە لە سنووری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین کراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر رایدەگەیەنێت، هەبووە رۆژانێک بەعسی بووە، بەڵام بە بڕیاری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین کراوە.

فوئاد عەبابەکر، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، شەش ساڵە لیژنەیەکمان پێکهێناوە بە ناوی لیژنەی پێداچوونەوە بە کەمئەندامانی سەنگەر و کارمان پێداچوونەوەیە بە رێژەی کەمئەندامی و مێژووی خەباتی ئەندامەکانمان، بەڵام کەسێک بە بڕیاری تایبەتی پـ.ـارتی بە پلەی فەریق خانەنشین کراوە، نە رۆژێک لە رۆژان لیژنەی بینیوە و نە رۆژێک پێشمەرگە بووە، بەڵکو رۆژانێک مەفرەزە خاسە بووە و هەمووان دەیناسن.

دەشڵێت، بەڵام چەندین تێکۆشەر هەن کە پشتگوێخراون و گرنگییان پێنادرێت، جیاکاریی دەکرێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share