بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت سبەی لە كاتەكانی بەیانی زوودا ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران و هەورە بروسكەی بچڕبچڕ و ناو بەناو و دواتر رێژەی بارانبارین زیاتردەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێشبینیدەكرێت سبەی لە كاتەكانی بەیانی زوودا ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران و هەورە بروسكەی بچڕبچڕ و ناو بەناو و دواتر رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبەر ئەوەی لە وەرزی بەهارداین ئەگەری گۆڕانكاری زۆر هەیە لە كات و شوێن و رێژەی دابارین.
بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیە بووە:
هەولێر 5.8 ملم
پیرمام 10.9 ملم
سلێمانی 26.0 ملم
چەمچەماڵ 8.5 ملم
ئاكرێ 1.6 ملم
ئامێدی 3.6 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 25.8 ملم
دەربەندیخان 12.6 ملم
حاجی ئۆمەران 29.2 ملم
هەڵەبجە 9.4 ملم
هەڵشۆ 17.2 ملم
خەبات 0.4 ملم
مەیدان 6.4 ملم
شۆران 16.6 ملم
پێنجوێن 28.0 ملم
ماوەت 14.4 ملم
قەڵادزێ 8.0 ملم
مێرگەسور 14.0 ملم
سیدەكان 16.2 ملم
شەمامك 3.0 ملم
كەركوك 6.2 ملم
دووز 1.4 ملم
خانەقین 10.0 ملم