ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
نهرمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان و داکۆکییان لێدەکەین، بۆ دهستەبهركردنی مافهكانیان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا.
ئەو وتانەی نەرمین مەعروف، لە میانەی کۆبوونەوەیدابووە لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەری مامۆستایانی وانهبێژ لە سلێمانی.